شوان زراری : سبەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان کۆدەبێتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە دەرگایی میدیایی (خواکوڕك)ی، رایگەیاند، له رۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاساداناندایە، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار.
زراری گوتیشی: سبەی چوارشەممە په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی کار دیاری ده‌کرێت، کە تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانیش هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه، سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته گەیشتۆتە په‌رله‌مان و له له کۆبوونه‌وەی سبەی چوارشەممە په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت.