سه‌در هێرشده‌كاته‌ سه‌ر نوری مالیكی .. ئه‌جیندای ئه‌مریكای جێبه‌جێ كردووه‌

ره‌وتی سه‌در نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراقی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای مالیكی هێزی ئه‌مریكی و بیانی هاتونه‌ته‌ عیراقه‌وه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی نزیكیش وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت كه‌ مالیكی كارێكی زۆری بۆ هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری كردوه‌.

سه‌لاح عوبه‌یدی، وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی كه‌ نوری مالیكی ئه‌جیندانی ئه‌مریكای له‌ ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ كردوه‌و كاری بۆ لاوازكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردوه‌.

ره‌سوڵ ئه‌بو حه‌سنه‌، وه‌ڵامی وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌در دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بۆ خستنی ئیتئلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button