پۆلیسی هه‌ولێر: چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەرەكان، راگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا

Back to top button