ھێزە پڕۆ ئێرانیەكان خەریكی دەرچواندنی یاسایەكی ترن
هێزە سیاسییەکان لەپەرلەمانی عێراق دواجار پێداگیری دەکەن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای ” تاوانەکانی زانیاری ” کە بۆتە یەکێک لەترسناکترین ئەو یاسایانەی کە ئازادی ڕادەربڕین لەوڵاتدا سنوردار دەکات و سەرەڕای ڕەتکردنەوەی جەماوەری و ئاگادارکردنەوەی ئەوەی کە دەبێت دەرنەكرێت
ئەو هێزانەی پشتیوانی دەکەن وەک یاسایەک ئامادەی دەکەن دەڵێن ” ئەوە دەبێتە ھۆی کۆنترۆڵ و سەقامگیری میدیایی .
لایەنی فەتحی باڵی سیاسی حەشدی شەعبی و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتی نوری مالیکی لە بەهێزترین هێزە سیاسییەکانن کە پشتگیری لە دەرکردنی یاساکە دەکەن، بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی دیکە