له‌سه‌ر كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێك توركیا وه‌ڵامی روسیا ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، زیار له‌ ده‌ رۆژه‌ زانیاریمان له‌باره‌ی خاڵەکانی یەکینە سەربازییەکانمان پێشکەش بە بەرپرسانی رووسیا لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھومەیم کردووە، پێشتریش مووشه‌كی دیكه‌ بۆ نزیك ئەو خاڵانەی کە وڵاتانی دۆستی یەکتری لێیە ھاوێژراوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی فرۆكه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی له‌ ئه‌لباب له‌ سوریا رایگه‌یاند، لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ به‌پێی رێكه‌وتنی نێوانیان سوپای توركیا به‌رده‌وام زانیاریه‌كانی له‌كه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی روسی ئالوگۆڕ كردووه‌.

رۆژی 9/2/2017 فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا خاڵێكی سه‌ربازی توركیایان له‌ ئه‌لباب بۆردومان كرد به‌هۆیه‌وه‌ 3 سه‌رباز كوژرن و 11 دیكه‌ برینداربوون، له‌و باره‌وه‌ دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کریملن رایگه‌یاندبوو، فڕۆکەکانمان بەپێی ئەو زانیارییانە جموجۆڵیان کردووە کە لە لایەن ھاوتا تورکەکان پێشکەش کراوە و نەدەبوایە سەربازە تورکەکان لەوێ ببن.

Back to top button