تڕەمپ چاوەڕێی شتێك دەكات

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی ڕەتکردنەوەی داوای یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ڕایگەیاند، کە دادگای باڵا شکستی پێهێنا، هەروەها وتی، کە چاوەڕێی “شتێک” دەکات لە مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامی بدات

ترامپ لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کاندیدانی کۆمارییەکانی جۆرجیا، هیوای دەربڕی، کە مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆمار کارێک بۆ ئەو هەڵمەتەی سەرۆک کۆمار بکات، ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەندامانی کۆمارییەکانی کۆنگرێس کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامی هەڵبژاردن پشتڕاست بکرێتەوە ، کە پرۆسەیەکە پێنس تێیدا بەشدار دەبێت بە ڕاگەیاندنی کۆتایی ژماردنی دەنگەکانی ئەو دەستەیە .

Back to top button