فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی پشووی رۆژی چوارشەممە 6/1/2021 روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە رۆژی چوارشەممە سەرجەمی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە و بە هیچ شێوەیەک بە رۆژی پشوو ئەژمار ناکرێت .
داواش لە هەموو فەرمانبەران دەکات پابەندی ئەم ڕێنمایی و ڕوونکردنەوە بن