ئێران ھێڵی سوری بەزاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/qalb-13.jpg)
تاران لە ئێوارەی دووشەممەوە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراو بە ڕێژەی 20 % ، لە کاتێکدا ژاپۆن نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ئەو جووڵانەوەیە دەرببڕیت وەک ” شکاندنی ڕێککەوتنی ناوکی ” ناوی دەبات
كەمالوەندی بەرپرسی بوواری وزە
بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی وت:”دەوروبەری کاتژمێر 7:00ی ئێوارە گەیشتینە ئاستێک کە لەسەدا بیستەو ئێران بڕیاری ژیانی ( ئابووری ) بەبێ ڕێککەوتنی ئەتۆمی داوە
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری عەبباس ئەراغچی یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی گواستویەوە كە ئێران بڕیاری خۆی داوە بۆ ئەوەی ( لە ڕووی ئابوورییەوە ) بەبێ ڕێککەوتنی ناوەکی بژی ، جەخت دەکاتەوە کە ” هیچ دانوستانێکی دووبارەی ڕێککەوتنی ناوەکی یان هیچ کێشەیەکی دیکەی مووشەکی نییە . “