ئاوارەی شەڕی ناوەخۆی كوردستان لە هەولێر سەدا 60ی نەگەراونەتەوە سلێمانی

دوای شەڕی ناوەخۆ لە ساڵانی 90كان، بەشێكی زۆری خەڵك بەهۆی شەرەكە ئاوارەی شارەكانی تر بوون، لە هەولێر خەڵكێكی زۆری شاری سلێمانی بەهۆی بوونی ئینتیمای سیاسی ئاوارە بوون و لە هەولێردا نیشتەجێ بوون، بەهەمان شێوەش بەشێكیش لە خەڵكی شاری هەولێر ئاوارەی شاری سلێمانی بوون”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئاوارەكانی شەڕی ناوەخۆی كە هاتوونەتە هەولێر سەدا60 نەگەراونەتەوە شاری سلێمانی و تا ئێستاش لە شاری هەولێر بەیەكجاری نیشتە جێ بوونە”.

هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئاوارەكانی شاری هەولێر لە سلێمانی سەدا 2یش نەماونەتەوە لەو شارە و هاتوونەتەوە لە شارەكەدا نیشتەجێ بوونەتەوە”.

سەرچاوەكە ئەوەش ئاشكرا كردووە كە لەماوە رابردوو بەشێكی زۆری خەڵكی شاری سلێمانی كە ئاوارەی شاری هەولێر بوون، بۆ ماوەیەك گەرانەوە شاری سلێمانی بەڵام دواتر بەهۆی ” دۆخی سیاسی و ئیرهابی فكری و سوكایەتی كردن” جارێكی تر ئاوارەی شاری هەولێر بوونەتەوە، لە ئێستادا سەدا 60ی ئاوارەی شاری سلێمانی لەهەولێر لە گەرەكی كەسنەزان و بەشێكی زۆری گەرەكەكانی تر جێگیر بوونە”.

سەرچاوەكە دەشلێت، نەك تەنها ئاوارەبوونی سیاسی لە ئێستادا خەڵكێكی زۆریش بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی سیاسی و خۆپێشاندانە سیاسیەكانی ناوەخۆی حزبەكان لە شاری سلێمانی بازاری ئەم شارە زۆر لاواز بووە، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی خێزانێكی زۆری شاری سلێمانی بەیەكجاری روو لە هەولێر بكەن، بۆ بژێوی ژیانیان و بۆ جێگیر بوونی هەمیشەیی لە شاری هەولێر”.

Back to top button