بەناو خۆپێشاندانەكانی سلێمانی زیانی 15 ملیۆن دۆلاری بەخەڵك و حزبەكان و دامەزراوەكانی حكومەت گەیاندووە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە سەرباری زیانی گیانی لە بەناو خۆپێشاندانەكانی سلێمانی زیانی زیاتر 15 ملیۆن دۆلار بەر فەرمانگە و حزبەكان و خەڵكی گشتی كەوتووە”.

رۆژنامەنووس رێباز كەمال بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی رایگەیاندووە” بەناو خۆپێشاندانەكانی دەڤەری سلێمانی سەرباری زیانی گیانی زیانی 15 ملیۆن دۆلاری بە دامەزراوەكانی حكومەت و حزبەكان و موڵكی گشتی گەیاندووە”.

رێباز كەماڵ هەروەها دەشنووسێت، زیانەكان ئەو بەناو خۆپێشاندانانە تەنها لە بارەگای حزبەكان و فەرمانگە حكومەیەكان نەوەستاوە، بەڵكو زیانی گەیاندووە بە كارەبا و ترافیك و شەقامەكانیش ئەمەش زیانی مادەی زۆری بەموڵكی گشتی گەیاندووە”.

Back to top button