یەکەم تووشبووی کۆرۆنای جۆری نوێ لە ئێران تۆمار کرا

 

سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران رۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە جۆری نوێ لە ئێران تۆمار کراوە .

هاوکات لە گەڵ ئاشکرا کردنی ئەو هەواڵە داوا لە خەڵکی ئێران دەکات ، نیگەران نەبن چونکە لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵ کراوە و نەگەیشتۆتە ناو کۆمەڵگە .

وەک نمەکی باسی دەکات ، لە دوای بەدوا داچوونێکی زۆر توانیویانە ئەو هاوڵاتییەی لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە دەستنیشان بکەن و لە ئیستادا لە نەخۆشخانەی تایبەت لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و تەندروستی جێگیرە  .

نمەکی زیاتر دڵنیایی دەداتە خەڵک و ئاماژە بەوە دەکات لە دوای تاقیکردنەوەکان دەرکەوتووە ، بە خۆشحاڵییەوە بەرکەوتەکان هیچکام تووشی ئەو نایرۆسە نەبون بۆیە کۆنتڕۆڵی دەکەیین و جێگەی نیگەرانی نییە

ش ،ب

 

Back to top button