وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵی کۆڕۆنای جۆری نوێ دەگرێتە بەر

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا ، دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێکاری بەجێ بۆ کۆنتڕۆڵی کۆرۆنای جۆری نوێ .

د.ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات چاوەڕێی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاەبوونەوەی کۆرۆنا دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکارەکانیان ئاراستە کەن

حەوێزی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا گوتی : “بێگومان وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ، رێکاری نوێیان بۆ پێشگیری لە کۆرۆنای  جۆری نوێ دەبێت کە ئێستا گەیشتووەتە تورکیا و ئێران، چونکە ئەزموون  هەیە لە چۆنیەتی کۆنتڕۆڵی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان  و جێگای نیگەرانی نییە .

Back to top button