ئێران داوا له پۆلیسی ئینته‌رپول ده‌كات دۆنالد تره‌مپیان بۆ ده‌ستگیر بكه‌ن
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌سه‌ڵاتی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به تۆمه‌تی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داوای له پۆلیسی ئینته‌ر پولكردووه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ده‌ستگیر بكات.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دادگای باڵای ئێران رایگه‌یاندووه كه بۆ دووه‌م جار تێبینی سووریا‌ن داوه‌ته پۆلیسی ئینته‌ر پوول به مه‌به‌ستی ده‌ستگیر كردنی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بکوژانی قاسم سولەیمانی با چاوەڕێی تۆڵەسەندنەوەیەکی توند بکەن و ئەوەی تا ئێستا بینیویانە هیچ نەبووە و شتی دیکە بەڕێوەیە”.
ئەو داواکارییەی کە ناسراوە بە (تێبینی سوور)، داواکارییەکی فەرمییە کە لە لایەن وڵاتانەوە پێشکەش دەکرێت بە پۆلیسی ئینتەرپول و دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانەی کە هەڵهاتوونە دەرەوەی سنووری وڵاتێک.