به هۆی ته‌شه‌نه‌ی خێرای ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا به‌ریتانیا بۆ جاری سێیه‌م كه‌ره‌نتینی گشتیی ده‌ستیپێكرد
له‌دوای ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، رووی له هه‌ڵكشان كرد، كه‌ره‌نتینی گشتیی كه بۆ جاری سێیه‌مه راده‌گه‌یه‌نرێت و تا ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستیپێكرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن له میانی گوتارێكدا دوێنێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو بینینی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ وره داده‌به‌زێنێت و نیگه‌رانیان ده‌كات.، دوتاره‌كه‌ی جۆنسن به‌ریتانیان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی راگه‌یاند.
پێشتر له له‌نده‌نی پایته‌خت له چوارچێوه‌ی رێكاره تونده‌كاندا جگه ده‌رمانخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌فرۆشن، سه‌رجه‌م دوكان و شوێنه‌كانی دیكه داخرابوون و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كه‌ره‌نتیندا، بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كان و مێترۆكاندا كێشا.