چین : پێویستە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه ساڵی 2015 واژۆیانكردبوو كشایه‌وه، له ئێستادا له سه‌روبه‌ندی كۆتاهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا چین داوا ده‌كات كه ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و هاوكات داوای له وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كرد كه ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه.
هوا چونیانگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كین’ی پایته‌خت رایگه‌یاند “پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینراشیگه‌یاندووه كه پێویسته ئه‌مریكا “به‌بێ مه‌رج” ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، و بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌كه پێویسته سه‌ره‌تا هه‌نگاوی پێویست بندرێت و زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه چین داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كات كه به نه‌رمی مامه‌ڵه بكه‌ن و بۆ به‌رده‌وامیدان به رێككه‌وتننامه‌كه هاوڕا بن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر جۆره كارێك كه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان”.