ئومێد خۆشناو: چاوەڕوانین ھاوبەشەكانمان دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشییەكان بدەن

دواى ئه‌وه‌ی پارتی كاندیدی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دیاری كرد كه‌ وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی خۆی له‌ پشكی كابینه‌ی نۆیه‌ومی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا وه‌زیری بۆ دیاری نه‌كرابوو، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایانگه‌یاند بوو كه‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشیته‌كان ناده‌ن، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕوانین ھاوبەشەكانمان دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشییەكان بدەن و بە پێچەوانەوە پۆستیتر ماوه‌ به‌رکه‌وتی ئه‌وانه‌ ئه‌وکات چاوه‌ڕوانی ده‌نگی فراکسیۆنی پارتی نه‌بن”.

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان له‌ باره‌ی  ژماره‌ی یاسایی پێویست بۆ ده‌نگدان به‌ وه‌زیر سامانه‌ سروشیته‌كان رایگه‌یاندووه‌ ‌:  ئێمه ده‌نگی یاسایی ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانمان هه‌یه ‌و چاوەڕوانین ھاوبەشەكانمان دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشییەكان بدەن”.

 

سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ هۆشداریشی‌ دایە ئەو فراکسیۆنانەی‌ کە حزبەکانیان بەشدارن لە حکومەتی‌ هەرێم، ئەگەر دەنگ بە کاندیدی‌ وەزیری‌ سامانە سروشتییەکان نەدەن،”پۆستیتر ماوه‌ به‌رکه‌وتی ئه‌وانه‌ ئه‌وکات چاوه‌ڕوانی ده‌نگی فراکسیۆنی پارتی نه‌بن.”

 

Back to top button