ئاگاداریه‌ك له نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
دوای ئه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاو له به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشوازی له هاووڵاتیان ناكات و مامەڵەکان بە بەردەوامی لە ڕێگای پۆستەوە جێبەجێ دەکرێن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا بەهۆی گۆڕانکارییه‌کانی تایبه‌ت به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێکارە نوێیه‌کانی حکومەتی بەریتانیا بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشیە و هاوکات پابه‌ندبوون پێیانه‌وه، به‌شی خزمه‌تگوزاری له نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا به‌داوای لێبوردنه‌وه تاکو ٢٢ کانوونی دووه‌می ٢٠٢١ ناتوانێت پێشوازی له هاووڵاتیان بکات و هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی کونسولگەری ڕاستەوخۆ پێشكەش ناکات، لە نێویشیاندا دروستکردنی بریکارنامەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەرحەیاتی و ژیاننامە و تەواوی مامه‌ڵەکانی تر، ئه‌مه‌ش له پێناو پارێزگاری و پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیانی بەڕێز و کارمەندانی نوێنەرایەتی.
هاوکات ڕایدەگەیەنین کەوا مامەڵەکان بە بەردەوامی لە ڕێگای پۆستەوە جێبەجێ دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە و زانیاری زیاتر و چۆنیەتی ناردنی داواکاری و مامەڵەکانتان، تکایە سەردانی ماڵپەڕی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بکەن، بەشی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری کە لە خوارەوەدا لینکه‌که‌ی دانراوه.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە نووسینگەی نوێنەرایەتی لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی 02039279870 و ئیمێڵمان uk@gov.krd
زانیاری زیاتر سەبارەت بە دروستکردنی وه‌کاله‌ت له‌ڕێی نۆته‌ری له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌ستده‌که‌وێت:
/ttps://uk.gov.krd/ku/poattorney/
هیوادارین ئاگاداری خۆتان بن و تەواوی ڕێکارەکان جێبەجێ بکەن بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی خۆتان و خۆشه‌ویستانتان .
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌پێی گۆڕانکاری له ڕیکاره‌كانی حکومه‌تی به‌ریتانیا ڕێنماییه‌کان ده‌گۆڕێت و له ماڵپه‌ری فه‌رمی و هه‌ژماری فه‌یسبووک دایانده‌نێت.
لەگەڵ ڕێزماندا و هیوای ته‌ندرووستی باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا