ئەرشەد حوسێن: حكومەتی ھەرێم پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دهكات
لهگهڵ ئهوهی تا ئێستا ههرێمی كوردستان به قهیرانێكی سهختی دارایدا تێدهپهڕێت، حكومهتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات، ئەندامێكی لیژنەی داراییش، رایدهگهیێنێت، ئەمە شەفافیەتی حكوومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمان ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكان بێت.
ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگهیاند ، حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر داواكاریی خۆی بڕیاری داوە ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات و داھاتەكەی چەند بێت، بە شێوەی تەخمینی دیاری دەكات و دواتریش رەوانەی دەكات بۆ پەرلەمان، ئێمەش لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دواتریش پەسەند دەكرێت، كە بودجەی ساڵێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
ههروهها ئهو پهرلهمانتارهی فراكسیۆنی پارتی راشیگهیاندووه مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئەوەیە، بزانێت داھاتی چەندە و پەرلەمانی كوردستانیش ئاگادار بێت و دێتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمان خۆی پەسەندی دەكات و ھەموو وردەكارییەكان لە بەردەستی خۆی دەبێت.
ههروهها ئهو پهرلهمانتاره دهشڵێت: ئەو كارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە و شەفافیەتی حكومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمانیش ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكانی داھاتی حكومەت بێت و چاوەڕێ دەكەین حكومەت پڕۆژەیاساكە رەوانە بكات، بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادە بكەین و دواتر لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەین و پەسەندی بكەین.