دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌در خوێن له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رژا

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ به‌دروشتمه‌كانی گۆرینی راسته‌قینه‌ له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دروشمه‌كانی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، سه‌دان هه‌زار كه‌س رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام، له‌ئێستاشدا ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاوه‌ و هه‌وڵی چوونه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وز ده‌درێت.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ لایه‌نگرانی سه‌در بانگه‌شه‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ له‌مه‌یدانی ته‌حریر خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی پێكردوو ده‌یان هه‌زار كه‌س گردبوونه‌وه‌، دواتر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌در داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد بچنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز.

پێشتر خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یان ره‌تكردبووه‌وه‌ كه‌ بچنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ ته‌نها خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی هه‌وڵدانیان بۆ چوونه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وز ده‌یان كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

Back to top button