ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كی چینی به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی ئێران و كه‌رتی ئاسنینی ئێرانی خسته نێو لیستی سزاكانی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه هاوكاری كه‌رتی ئابوری ئێران ده‌كات سزادا، ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا جگه له سزادانی كۆمپیانیایه‌كی چینی به تۆمه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سەپاندنی سزاكانی بەسەر كەرتی ئاسنی ئێرانی‌دا راگەیاند.
وەزارەتی گەنجینە ئه‌مریكا له راگه‌یێندراوێكدا بڵاوی كردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ نووسینگەی چاودێری بنەچە بیانییەكان OFAC دەستنیشانی سەرچاوەیەكی چینی كرد بۆ ماددەی graphite electrodes، كە توخمێكی سەرەكییە بۆ بەرھەمھێنانی ئاسن، ئەمە جگە لە 12 بەرھەمی دیكەی ئاسن و كانزاكان و سێ لە بریكارەكانی فرۆشتن لە گەورە كۆمپانیای وەرگرەكانی ئێرانی لە بواری كانزاكان و بەكانزاكردن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: “كەرتی كانزاكانی ئێرانی سامانێكی گەورە بۆ سەركردە گەندەڵەكانیان بەدەست دێنن و پارە دەدەن بە كۆمەڵە چالاكییەكی خراپ، لەوانەش بڵاوكردنەوەی چەكی كۆمەڵكوژ و پشتیوانیكردن لە كۆمەڵە تیرۆریستییە بییانییەكان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات”.