شاره‌وانی هه‌ولێر: نه‌خشه‌ی نوێی زه‌وی قه‌ره‌بووی گوندی كۆری ئاماده‌یه‌ و رووبه‌ری زه‌ویه‌كان زیادی كردووه‌ و به‌مزاونه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ تاپۆكردنی

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه‌ نه‌خشه‌یی گوندی كۆری كه‌ پڕؤژه‌یه‌كی نیشته‌حێكردنه‌ گۆڕدرا، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، دوای پەسەندکردنی نەخشەی نوێ دەست بە تاپۆکردنی گەڕەکی بەختەوەری دەکەین.

 

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌: ” به‌ هۆی هه‌بوونی گرفت گۆڕانكاری له‌ نه‌خشه‌ی گەڕەکی بەختەوەری کە زیاتر لە قەرەبووی گوندی كۆری ناسراوه‌ كرا و گۆڕانكاریه‌كه‌ش لەژێر ڕێنمایی و فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر بووه‌و  توانراوە باشترین نەخشە بۆ گەڕەکی بەختەوەری دیاری بکرێت“.

 

هه‌روه‌ها سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر راشیگه‌یاندووه‌: ” دوای ڕەزامەندیی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی به‌خته‌وه‌ری كه‌ بڕیاره‌ له‌ سمینارێك نه‌خشه‌كه‌ بخرێته‌ روو نەخشەکە پەسەند دەکرێت کە بە ھیچ شێوەیەک ڕووبەری زەوییەکانیان کەمی نەکردووە، بەپێچەوانەوە ڕووبەری سەوزاییەکەی زیادی کردووە.”

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ : “دوای پەسەندکردنی نەخشەی نوێ قۆناغی تاپۆکردنی زەوییەکانی گەڕەکی بەختەوەری بەڕێوە دەچێت، بێگومان ھەرکاتێک تاپۆ بکرێن ئەوە ھاووڵاتیان دەتوانن داوای مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بکەن و ئەوەی پێمان بکرێت وەک حکوومەت و شارەوانی درێغی ناکەین بۆ خزمەتکردنی گەڕەکی بەختەوەری“.

Back to top button