ئیڤانکا ترامپ ، جاریدی هاوسەرم رۆلی هەبوو لە رێککەوتنی عولا کە پەیوەندی ریاز ودەوحەی ئاسایی کردەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی (کەنداو) پەیوەندیەکانی نێوان سعودیەو قەتەر ئاسایکرانەوە، ئیڤانکا ترامپ رایگەیاند کە جارید کۆشنەر هاوسەری کە لە راوێژکاری باوکیەتی رۆلی گەورەی هەبووە لە رێککەوتنی عولا کە بە هۆیەوە پەیوەندیەکانی دەوحەو رایز ئاسایی بوونەوە.
ئیڤانكا ترامپ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: “سعودیه و قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو، به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا و كوه‌یت، واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌نداو گرژی تێنه‌كه‌وێت و جارید كوشنه‌ر و ئاڤی بیركوفیتش یاریده‌ده‌ری راوێژكاران، رۆلی گەورەیان بینی.
تویتەکەی ئیڤانکا دوای ئەوەهات کە شازاده‌ی سعودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان رایگەیاند “به قووڵی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كوه‌یت و ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، كه رۆڵیان هه‌بووه له رێككه‌وتنه”.