لە گوڵالە داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند جارێک داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو جارێکی دیکە داعش لە گوڵالە هێرشی کردە سەر سوپای عێراق.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە گوڵالە رایگەیاند لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لەنێوان خانەقین و گوڵاڵەدا دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و دووانی دیکەیش بریندار بوون.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند کە دوو سەربازە بریندارەکە بە نیشانەشکێن پێکراون، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی گوڵاڵە و دۆخیان ناجێگیرە.