پارتی پێداچوونەوە بەرێكەوتنی حكومەت دەكات لەسەر بنەمایی دەنگدانی بەوەزیری سامانە سروشتیەكان
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان لەچوارچێوەی (كورسی) بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستەكانی دابەش كردووە، لەچوارچێوەی كوردسی بەشدار لە پەرلەمانیش حەجمی كوردسیەكان بۆ پۆستەكانی كەماوەتەوە دیاری دەكاتەوە”.
لەو بارەیەوە كارزان سەباح هەورامی رۆژنامەنووس بەدەزگای میدیایی بەخواكوڕكی راگەیاندووە”یەکێتی ئەوەی ئامادە دەبێت لە کۆبوونەوەی سبەی ھەمووی دەنگ دەدات بۆ وەزیری سامانی سروشتی لەپەرلەمان.
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێت”پارتی قسەی راشکاوی لەگەل گۆڕان ئەوەیە چەند پەرلەمانتاریان دەنگ دەدەن حەجمی کورسیەکانیان ئەوەندەیە و پشکی حکوومەتیشیان ئەوەندەی ئەو حەجمە دەبێت، چونکە بریار وابوو گۆران ١٢ کورسی بێت نەک ٦! هەروەها دەشلێت”ئێستا بۆ پارتی کاتی تاقیکردنەوەیە، ئەمشەو دەردەکەوێت حەجمی بەشداری و رازی یەکێتی و گۆران لەکابینەی حکوومەت چەندە؟ دوای دەنگدان پارتی لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە!