پاسەوانانی یەكپارچەی خاكی عێراق جێگایان لە گەرەكێكی بەغداش نەبۆوە
خواكوڕك
رۆژی شەممە 11-2-2017 لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێکرد، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لە مانەوەی خۆپیشاندەران، تووندووتیژی دروستبوو و بەپێی زانیاری سەرچاوەی میدیاكان هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و کوژراو و بریندار هەن.
هەر لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا بەمیدیاكانی راگەیاندووە كە پەرلەمانتارانی كورد لەبەر خۆپێشاندەران لایانگرانی سەدر، بەغدا بەجێ دێلن و دەگەرێنەوە كوردستان، هەر لەو بارەیەوە جەماڵ كۆچەر دەلێت پێشبینی نەدەكرا هێزە ئەمنیەكان تەقە لە خۆپێشاندان بكەن، دەلێت ئێمە هیچ هەڵوێستێكی نوێمان نیە لەسەر خۆپێشاندان بەڵام دەلێت ئەم خۆپێشاندان پەیوەندی بەنێوماڵی شیعە خۆیانەوە هەیە”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن خۆپیشاندەران لەبەغدا دەیانەوێت بەرە و ناوچەی سەوزی بەغدا بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێدەکرێت و پێکدان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە كە تێیدا چواركەس بەگوللە كوژراون و چەندین برینداریش هەیە”.