وەزارەتى خوێندنى باڵا: ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکان ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

د. محمد حوسێن سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە (6/1/2020) کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.

گوتیشی، قوتابیانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێب سایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.

ئاماژەی بەوەش كرد ، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٧٢ كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.

Back to top button