سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: ده‌نگ به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ده‌ین

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر 12 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان بده‌ن.

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان هه‌ر 12 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ده‌ن.

گوتیشی: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئێمه‌ كه‌ ده‌نگ نه‌دات به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، واتا پابه‌ند نابێت به‌ بڕیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، كه‌ واتا پابه‌ندی رێككه‌وتنی نێوان ئێمه‌ و پارتی نییه‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.

Back to top button