لەهەرێمی كوردستان كۆمپانیایی فیسبووك جنێو تەشیر قەدەغە دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە كۆمپانیایی فەیسبووك لە ئێستادا چاودێری وردی كێشەی جنێو تەشیری ناو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دەكات لەهەرێمی كوردستان و وابریارە نوێنەرایەتی خۆی لە هەولێری پایتەخت بكاتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان كۆمپانیایی فیسبووك، لەمەو بەدوا لەرێگای دادنووسەوە، ئەكاونتەكەت دڵنیا دەكاتەوە، رێگا بە كردنەوەی هەژماری فەیك نادات، ناو و ناسنامە لەرێگای دادنووسەوە دڵنیا دەكاتەوە، بەم شێوەیەش تۆ بەرپرسیار دەكات لە رێكارە یاساییەكان”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان كۆمپانیای فیسبووك، لەرێگای نووسینێكی فەرمی لەهەژماری تایبەتی خۆت داوای بەڵێن نامەی یاسایی دادنووس دەكات بۆ دڵنیابوونەوە لە هەژمارەكەت و مانەوەت لە فیسبووك، لەو چوارچێوەیەدا رێكارەكانی خۆی جێبەجێ دەكات، بەمەش رێگری دەكات لە جنێودان و تەشیر و بەكار هێنانی فیسبووك بۆ ئەنجامی خراپ”.