سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: به بههای 12 ملیار دۆلار پڕۆپۆزهڵی پڕۆژە پێشکەش کراوە
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕای دەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2021 بە بڕی 12 ملیار دۆلار پرۆپۆزەڵ كە خۆی دەبینێتەوە لە 500 كاری وەبەرهێنان پێشكەش كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممه، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ ساڵی 2020 كاری زۆر كراوە و زۆر پڕۆژەی تەواو نەكراو جێبەجێ كراون، بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە 93 پڕۆژەی وەبەرهێنانیش دراوە.
زیاتر گوتی، بۆ ساڵی 2021 پرۆپۆزەڵی 500 پڕۆژە پێشكەش كراوە، كە سەرمایەكانیان 12 ملیار دۆلارە و هەوڵ دەدرێ لەمساڵدا كاریان لەسەر بكرێت و بخرێنە كار كە سوودێكی زۆری دەبێت.
جەختی کردەوە، پێداچوونەوە به پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیشدا کراوە و هەوڵ دەدرێ کێشەکان چارەسەر بکرێن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکراشی کرد، 107 کارگەی گەورەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمیان بۆ ناوخۆ و ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیه.