مووچەی نایاسایی هەزاران کەس لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕدرا

 

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات مووچەی 13 هەزار و 282 کەسیان بڕیوە بە بە شێوەیی نایاسایی خرابوونە لیستی  ئەو وەزارەتەوە

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوندا هاتووە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەمە لە ماددەی 4ی پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020 کە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و لە رۆژی 1/1/2021وە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

Back to top button