وەزیری بەرگری عێراق:پێویستمان بە ھاوپەیمانانە
بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و ئەرکە دیپلۆماسییەکان دەکرێت وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی ڕاکێشێت کە هاوڵاتیانی عێراق تێیدا قوربانین ، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق هۆشداریداو ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە سەرکردە سیاسییەکان بەرژەوەندی وڵات لە پێشدا دابنن .
وتیشی:”هێشتا پێویستمان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پشتیوانیکردنی سوپای عێراق” ئێمە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئەرکی دیپلۆماسی و ڕاوکردنی مووشەکهاوێژەکان” وتیشی:”کەسانێک هەن دەیانەوێت ئێمە ڕاکێشن بۆ پێکدادانێکی چەکداری و ئێمە ڕێگە بەمە نادەین”
جوما عەناد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی دا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە گوتی سوپا ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبێتەوە کە گرنگترینیان بەدواداچونی پاشماوەکانی داعش و نەبوونی مەشق و ڕاهێنانە