سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستکراوەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

 

لە لێدوانێکی میدیاییدا بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات ، مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئێستادا دەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت .

. ئەحمەد سەفار گوتی : تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسند دەکرێت ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەتوانێت لەسەر بنەمای یەک لەسەر دوازە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وەک رابردوو، کە 320 ملیار دینار بووە، رەوانە بکات.

هاوکات بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای قەرز روونکردنەوەدەدات و دەڵێت ،پرۆژە یاسای قەرز بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووە بوو، نەک بۆ ساڵی نوێ، ساڵی 2020یش پرۆژە یاسای بودجە نەبوو، لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ساڵی 2019 ، مستەفا کازمی دەتوانێت 320 ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام کازمی لە ترسی گوشری لایەنە عێراقیەکان خۆی لێ دەبوێرێت بڕیاری لە سەر بدات

Back to top button