دەرگای قوتابخانەکان دیسان بە داخراوەیی دەمێننەوە

 

10 ی ئەو مانگەش قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ، دەرگاکانیان هەروا بە داخراوی دەمێنێتەوە ، لە کاتێکدا پێشتر بڕیار بوو لە رۆژەدا بە رووی قوتابیاندا بکرێنەوە .

لەمبارەوە گوتەبێژی وەزارەتی پەروردە ئاشکرای دەکات چاوەڕێی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆنان بەڵام تا ئێستا هێج کۆبوونەوەیەک نەکراوە .

د.ئاسۆ حەوێزی ئاماژە بەوە دەکات تاكو ئێستا ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دیاری نەكراوە، بەڵام ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە بكرێت

ئەو لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن بدات یاخود بەپێچەوانەوە.

Back to top button