سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفرانسی لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکەوتنی لووتکەی هاریکاریی کەنداو کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت

ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە پێشوازی لە کردنەوەی سنوورەکان و کارکردن بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو دەکەن.

دوای سێ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندی و داخستی سنوورەکانی نێوانیان، ناکۆکی سیاسی  نێوان ریاز و دەوحە بە کردنەوەی سنوورەکان و پشوازی  میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە لە یەکتر  لە لووتکەی 41ـەمینی ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو لە پارێزگای عولای سعودیە کۆتاییهات و هەنگاوێکی ئەرێنی ئەژمار دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەیی و هەرێمی کوردستان.

Back to top button