بە هۆی تەقینەوەی گوولـلە هاوەنێک کەسێک گیانی لە دەستدا

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک لە چەمچەماڵ کەسێک گیانی لە دەستداوە کەسێکیش بریندار بووە .

تەقینەوەکە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ روی داوە بە هۆی دەستکاری ئەو گولـلەهاونە بە جێماوە لە بانی مەقان  لە لایەن  پیاوێکی  تەمەن ٣٥ ساڵ ، هاوکات لە گەڵ کوژرانی خۆشی هاوڕێکەی بریندار بووە .

لە ئیستادا بریندارەکە لە نەخۆشخانەی سلێمانی لە ژێر چاوەدێری دایەو تەرمی کوژراوەکەش لە پزشکی دادی سلێمانییە .

Back to top button