گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان روونکردنەوە دەدات

 

سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ، پێشەوا هەورامانی لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی ئێمە لەگەڵ ئارامی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانین، هیچکاتیش دەست پێشخەر نەبووین لە بێڕێزی یان هەر شتێکی دیکە بەرامبەر بە هیچ لایەنێک، بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە و شانمان داوەتە بەر بارێکی گران بەرگەی ڕەخنە و ناڕەحەتیش دەگرین

هەورامانی لە روونکردنەوەکەیدا سەبارەت بە کاردانەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی نوێ کە هۆکاری سەرەکی  گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان بوو دەڵێت : سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڕۆیشتە دەرەو وەک هەمیشە بە جنێودان و قسە گوتن و بێ ڕێزی، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی پێی گوت، “بڕۆ دەرەوەو بێ ڕێزی مەکە”، ئەویش بێ ئەملاو ئەولا چاکەتی خۆی داکەند و قۆڵی هەڵکرد و گوتی ئەگەر ئازایت وەرە بۆم، واتە لە ئەسڵدا ئەم بابەتەیان دەویست، ئیتر ئەو بابەتە ڕوویدا، نە خەنجەر بۆکس و نە هیچ بەکار نەهاتووەو بەپێی نیشانەکانی سەر دەمووچاوییان لەوانەیە شوێنی مۆبایل بێت

لە بەشێکی یکەی قسەکانیدا پێشەوا هەورامانی ئاماژە بەوە دەکات ،”هەمان کەس سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێش مانگێک گوتی فراکسیۆنی پارتی هەڕەشەیان کردووە، ئەوەبوو لیژنەیەک لەلایەن هەموو فراکسیۆنەکان پێکهات و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەلایەن لێژنەکە تەریق کرایەوە کە نابێتەوە، ئەنجام ئەوەبوو کە قسەکانی دروستکراوی خۆیبوون

Back to top button