سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەخوازێت

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی بۆ بەدستهێنانی متمانەی پەرلەمان بۆ دکتۆر کەمال ئەتروشی دەربڕی .

لە تویتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ،”خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی، وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “کەمال ئەتروشی، شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

Back to top button