ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی هۆشداری نامه‌یه‌ك بۆ رۆحانی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئاماژه‌ن بۆ روودانی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر

 

له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و زیاد بوونی په‌یامی توندی میدیای و سه‌ربازی دژ به‌ یه‌ك سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له‌ نامه‌یه‌كی هۆشداری بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌نێرێت و رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌وه‌ی رووده‌دا ئاماژەن بۆ ڕودانێکی جەنگیکی ماڵوێرانکەری نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کەنداودا.

 

میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ ئەحمەدی نەژاد سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئران هۆشداری نامه‌یه‌ك بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران ده‌نێرێت و لە نامەکەیدا نووسیویەتی “ئه‌و گرژی و  پەرەسەندنه‌ی له‌ رووی سه‌ربازی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له‌ میدیا جیهانیه‌كان بڵاودەبنەوە لەسەرانسەری جیهاندا، ئاماژەن بۆ ئەوەی پلان دانراوە بۆ رودانی جەنگیکی نوێی ماڵوێرانکەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداودا”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران نووسیویه‌تی: پێویستە لەسەر هەموو لێپرسراوان ڕێگری بکەن لە بەرپابوونی جەنگ و ڕێوشوێنی پێویست بە پەلە بگرنە بەر.  بەو پێیەی سەرۆکی کۆماری ئێسلامی ئێرانن، ئەوەتا لی چاوەڕوان دەکەم، هەموو تواناکانی خۆیان بخەنە گەر بەو ئاراستەیە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە بەرپابوونی جەنگ”.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی كۆتای هۆشداری نامه‌كه‌یدا نه‌ژادی ده‌شنوسێت: گومانی تیدا نییە دەوڵەتانی ناوچەکە سوپاسی ئەو لێپرسراوانە دەکات، کە بە زیرەکی و هەستکردنیان بە لێپرسراوێتی، ڕێگری دەکەن لەو زیانە مادی و ڕۆحیەی کە چاوەروان دەکرێت بەهۆی جەنگەکانەوە بکەونەوە.

 

Back to top button