سه‌رۆكی به‌رازیل مایه‌پووچ بوونی وڵاته كه‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت هیچم له ده‌ست نایه
دواى ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بڵاوبووه‌وه وڵاتی به‌رازیل یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین رێژه‌ی تووشبوون گیان له ده‌ستدانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆماركراو، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش مایه پووچ بوونی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت به‌رازیل مایه پووچ بوو، هیچیشم له ده‌ست نایه.
جاییر بۆلسونارۆ سەرۆکی بەرازیل له گوتارێكدا رایگه‌یاندووه كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرازیل موفلیس و مایەپوچە، ناتوانم هیچ بکەم و هیچم لەدەست نایەت، جگه له كۆرۆنا، کە میدیاش کاریگەریی هەبووه ویستمان پێداچوونه‌وه به یاسای باج بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌ڵام كۆرۆنا نه‌یهێشت و و بە داخەوە میدیای بەرازیل بابەتەکەی زۆر گەورە کرد، ئەو میدیای کە هیچ سودێکی نییە “.
هه‌روه‌ها گوتاری سه‌رۆكی به‌رازیل دوای ئه‌وه‌هات كه حكومه‌تی به‌رازیل نه‌یتوانی چیتر هاوكاری 68 ملۆن كه‌سی ئه‌و وڵاته بكات كه له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوو هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كرد، ئێستا وڵاته‌كه له لێواری کارەساتێکی کۆمەڵایەتدایه.