سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌كات

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان بنرێنه‌ په‌رله‌مان، بڕیاره‌ سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2021) تاوتوێ ده‌كرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرو بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی داهات و خه‌رجی و پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكرای كرد له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو بۆمتمانه‌ دان به‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان بۆیه‌ بڕیار دراوه‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌بچێت.

Back to top button