كۆریای باشوور بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران كه‌شتیه‌كی جه‌نگی (وێرانكه‌ر)ی ره‌وانه‌ی نزیك گه‌رووی هورمز كرد
دواى ئه‌وه‌ی هێزهدهریایهكهی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه كه‌شتیه‌كی وڵاتی كۆریای باشوریان له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ست بهسهركردووهو به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئێرانیان بردووه، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك حكومه‌تی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه كه‌شتی وێرانكه‌ر(چوی یۆنگ)یان ره‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز كردوه‌و بۆ رێگری كردن له چه‌ته‌كان.
به‌رپرسێكی حكومه‌تی كۆریای باشوور به ئاژانسی فەرمی “یونھاب”ی راگه‌یاندووه : كه شتی “چوی یۆنگ” كه به كه‌شتی وێرانكه‌ر ناسراوه، تایبه‌ته به رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چەتەی دەریاییە، رۆژی سێشەممە گەیشووەتە نزیك گه‌رووی هورمز بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوی دەستبەسەركردنی كەشتی “ھانكۆك كیمی”.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ی كۆرۆیای باشوور ئاشكراشی كردووه كه كه‌شتی وێرانكەرەكە ده‌ستی به جوله كردووه‌و و رۆژی پێشتر لە باشووری بەندەری مەسقەت بووە و نێردراوە بۆ دەوروبەری گه‌رووی ھورمز دوای ئەوەی ئاگاداركراوەتەوە لەدەستبەسەركردنی كەشتییەكە.و ئێستاش دەستی بە ئەنجامدانی ئەركەكەی كردووە.
جێی باسه پێشتر سوپای پاسدارانی ئێرانی كەشتییەكی بارھەڵگری كۆریای باشووری دەستبەسەركرد، كە 20 دەریاوانی لەسەر بووە، پێنجیان رەگەزنامەی كۆریای باشووریان ھەیە و یازدەشیان خەڵكی میانمار و ئەندەنووسیا و ڤێتنامن.