دۆنالد تره‌مپ: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبوڵ ناكه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆم به‌ده‌سته‌وه ناده‌م
دواى تێپه‌ڕینی دوومانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روها دوای ئه‌وه‌ی كه پارتی كۆماریه‌كان دوو كورسی ویڵایه‌تی جۆرجیا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ده‌ستدا ئه‌مڕؤ بۆ پشتگیری كردن له دۆنالد تره‌مپ خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو و دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتارێكی پێشكه‌ش كردوو رایگه‌یاد بە هیچ شێوەیەک خۆمان نادەن بە دەستەوە و کاری دزینی هەڵبژاردنەکان ڕادەگرین.
دۆنالد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتارێكی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد كه بۆ پشتگیری ئه‌و كۆبوونه‌وه، له گوتاره‌كه‌یدا سوپاس و ستایشی لایەنگرانی کرد و رایگه‌یاند ، کۆبوونەوەی ئەو هەموو خەڵکەی ئەمریکا شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆمن و هاتوون بۆ دەربڕینی رای خۆتان كه هەڵبژاردنەکان پاک و بێگەرد نەبوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە لە لایەن چەپی سوسیالیستییەوە و میدیای چەواشەوە دزراوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک خۆ بە دەستەوە نادەن و دەستبەرداری مافی خۆیان نابن بۆیه پێویسته لەسەر مایک پێنس ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕابگرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نج بوو جگە لە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، هیچ میدیایەکی ئەمریکا وتەکانی ترەمپی نەگواستەوە.