سوودانیش په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایكردهوه و رێككه‌وتنێكی واژۆكرد
دواى ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئیمارات و به‌حرێن رێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆكرد، ئه‌مڕۆ رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانی نێوان ئيسرائيل و سوودان، لە رێورەسمێكدا واژۆكرا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە خەرتووم، مێواندارى رێورەسمى واژۆكردنى رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەیوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و سوودان-ى كرد.
هەريەك لە، وەزيرى گەنجينەى ئەمريكا، ستيڤن منوشين و وەزيرى دارايى سوودان، هيبه محەمەد عەلى و وەزيرى دادى سوودان، نەسرەددين عەبدولبارى ئامادەى رێورەسمەكە بوون.
منوشين و عەبدولبارى، ئەو دەقەيان واژۆكرد كە ناوى “Abraham Accords رێككەوتنى ئيبراهيم”ى لێنرابوو.