ئیسرائیل له ساڵی رابردوو 500 هێرشی سه‌ربازیمان كردوه‌ته سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی میلیشاكانی سه‌ر به ئێران
به‌رده‌وامی گرژیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ئاراسته‌كردنی په‌یامی توندی هه‌ردووڵا له ئێستادا زیاتر بووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه له ساڵی رابردوو 500 هێرشی سه‌ربازیمان كردۆته سه‌ر میلیشاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا و لوبنان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلی به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه له ساڵی 2020 وڵاته‌كه‌ی زیاتر له 500 هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی میلیشاكانی ئێران له نێو خاكی عێراق وسوریا و لوبنان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئێران له به‌رامبه‌ردا نه‌یتوانیووه بچووكترین كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌م گوتانه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری ئێران ،رایگه‌یاند كه په‌یامیان بۆ وه‌زیری به‌رگری 60 وڵات ناردووه‌و و ئاگاداریانكردوونهتهوه له ده‌ست درێژیه‌كان و بۆیه مافی رەوای خۆمانە وەڵامی ئەمەریكا و هاوپەیمانی بدەینەوە.