مایك پێنس بۆ دۆنالد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنم نیه
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گوتارێك كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش به هه‌وادارنی كرد داوای له مایك پێنس كرد كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت بكاته‌وه، مایك پێنس رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی نیه.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاندووه كه هه‌ر شه‌ڕێك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه ده‌بووا له كاتی پرۆسه‌كه‌دا بێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی نیه.
ئه‌و گوته‌یه‌ی پێنس له كاتێكه كه چه‌ند خوڵه‌كێكه كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبووه‌ته‌وه بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی كۆتای هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ره‌تای مانگی یازده‌ی ساڵی رابردووئه‌نجامدراو تێیدا دۆنالد تره‌مپ كاندیدی كۆماریه‌كان نه‌یتوانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی جۆ بادین كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ربكه‌وێت