هۆشداریەک لە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتی بریتانیاو ژمارەیەک وڵاتی دیکە بڵاو بوەوە، وەزیری تەندروستی رایدوگەیێنێت کە تا دەکرێت سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە  ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات مەکەن یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەت وڵاتی بریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە مەکەن چونکە زنجیرەی نوێ ی کۆڕۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەو

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزیری تەندروستی
تا دەکرێت خۆڕاگربن …
ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات مەکەن یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەت وڵاتی بریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە مەکەن چونکە زنجیرەی نوێ ی کۆڕۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، با ھاونیشتمانیان و کوردستان بپارێزین ھەموومان بەردەوام بین لە خۆپارێزی.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
6 کانونی دووەم 2021

Back to top button