نرخی نه‌وت له‌ 55 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 7ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 54 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 54 دۆلار و 66 سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 51 دۆلار و 3 سه‌نته‌.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

Back to top button