ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (7) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتووێی ئه‌م مژارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كرێت:

• پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی 2021 هەرێمی كوردستان.

• پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا.

Back to top button