کۆنگرەی ئەمریکا بە فەرمی سەرکەوتنی جۆبایدنی ڕاگەیاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/top-news-3.jpg)
چەند کاتژمێرێک لە دوای وەدەرنانی لایەنگرانی ترەمپ لە باڵاخانەی کۆنگرەی ئەمریکا ، کاتژمێر 3:32 خولەکی سەر لەبەیانی بە کاتی ئەمریکا ، کۆنگرەی ئەو ولڵتە بە فەرمی سەرکەوتنی جۆبایدنی وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند .
لە کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان ئەنجوومەنی نوێنەران و سینات کە مایک پێنس ، جێگری سەرۆک کۆماری ئیستای ئەمریکا تەیدا ئامادە بوو ، سەرکەوتنی بایدن لە هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا بە فەرمی پشتڕاست کرایەوە .
لە کۆبوونەوەی سینات سەرەتا سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە ئەنجامی دەنگەکان کەوتە بواری دەنگدان بەڵام بە 93 ی نەخێر لە بەرانبەر 6 دەنگی بەڵێ شکستی هێنا و جۆبایدنی نوێنەری دیموکراتەکان بە فەرمی وەک سەرۆک کۆماری چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا دیاری کرا
ش ، ب