تویتەر ، فەیسبووک و ئینستاگرام ، دۆناڵد ترەمپ سزا دەدەن

 

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ، تویتەر ، فەیسبوو و ئینستاگرام ڕایانگەیاندووە ، بە شێوەیی کاتی هەموو پەیج و ئەکاونتەکانی ترەمپیان لە کار خستووە .

تویتەر دەنووسێت ، کار لە سەر سڕینەوەی سێ تویتی ترەمپ دەکات کە لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوی کردۆتەوە .

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر تویتەر هۆشداری دابووە ترەمپ بۆ سڕینەوەی تویتەکانی .

لە تویت و پۆستەکانیدا ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کردبوو ناڕەایەتی دەرببڕن سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەربۆیەش ، تویتەر ، فەیسبووک و ئینستاگرام ، ئەو پۆستانەیان بە هاندان بۆ تەندو تیژی دەستنیشان کردبوو، بۆیەش پەیج و ئەکاونتەکانی ترەمپیان بە شێوەی کاتی لادا

ش ، ب

Back to top button